Install software on Windows - دانانی بەرنامه لەسەر ویندۆز

کۆمپیوتەرەکەت ڕێگەت پێدەدات چەند شتێکی بەڕاستی سەرسوڕهێنەر ئەنجام بدەیت. دەستکاریکردنی وێنەی دیجیتاڵی، یاریکردنی کۆمپیوتەریی ئاڵۆز، پەخشی ڤیدیۆ- هەموو ئەم شتانە بەهۆی جۆرە جیاوازەکانی نەرمەکاڵاکانەوە دەکرێت. گەشەپێدەران هەمیشە بەرنامەی نەرمەکاڵای نوێ دروست دەکەن، کە ڕێگەت پێدەدات زیاتریش بە کۆمپیوتەرەکەت بکەیت



دامەزراندنی لە سی دی ڕۆمەوە

لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکانەوە تا کۆتاییەکانی ٢٠٠٠ باوترین ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی نەرمەکاڵای نوێ کڕینی سی دی ڕۆم بوو. پاشان دەتوانیت دیسکەکە دابنێیت، کۆمپیوتەرەکەش بەناو دامەزراندنەکەدا دەتبات.

ئێستا، نزیکەی هەموو نەرمەکاڵاکان لەم مۆدێلە دوور کەوتوونەتەوە. زۆرێک لە کۆمپیوتەرە نوێیەکان چیتر سی دی ڕۆمیان تێدا نییە لەبەر ئەم هۆکارە. بەڵام ئەگەر پێویستت بە دامەزراندنی نەرمەکاڵایە لە سی دی ڕۆمەوە، تەنها دیسکەکە بخەرە ناو کۆمپیوتەرەکەتەوە، پاشان ڕێنماییەکان جێبەجێ بکە.


دابەزاندن لە ئینتەرنت

ئەمڕۆ باوترین ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی نەرمەکاڵای نوێ دابەزاندنی لە ئینتەرنێتەوە. ئێستا دەتوانرێت بەرنامەکانی وەک مایکرۆسۆفت ئۆفیس و ئەدۆبی فۆتۆشۆپ بکڕدرێت و ڕاستەوخۆ بۆ کۆمپیوتەرەکەت دابەزێنرێت. هەروەها دەتوانیت بەم شێوەیە نەرمەکاڵا ئازادەکان دابمەزرێنیت. بۆ نموونە ئەگەر ویستت وێبگەڕی گووگڵ کرۆم دابمەزرێنیت، دەتوانیت سەردانی ئەم لاپەڕەیە بکەیت و کرتە لە دوگمەی دابەزاندن بکەیت.

فایلە دامەزراندنەکە بە شێوەی .exe لە کۆمپیوتەرەکەتدا هەڵدەگیرێت. بە dot e-x-e دەخوێندرێتەوە، ئەمە درێژکراوەی ستانداردە بۆ فایلەکانی دامەزراندن لەسەر کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز. دەتوانیت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکەیت بۆ دامەزراندنی بەرنامەیەک لە فایلێکی .exe.

    شوێنی فایلێکی .exe بدۆزەرەوە و دایبەزێنە.

شوێنی پەڕگەی .exe بدۆزەرەوە و دووجار کلیک لەسەر بکە. (بەزۆری لە فۆڵدەری Downloads ـتدا دەبێت.)

بۆکسێکی گفتوگۆ دەردەکەوێت. بۆ دامەزراندنی نەرمەکاڵاکە ڕێنماییەکان جێبەجێ بکە.

نەرمەکاڵاکە دادەنرێت. ئێستا دەتوانیت لە مینیوی Start (Windows 7) یان Start Screen (Windows 8/10) بەرنامەکە بکەیتەوە.

Your computer allows you to do some really amazing things. Digital photo editing, sophisticated computer gaming, video streaming—all of these things are possible because of different types of software. Developers are always creating new software applications, which allow you to do even more with your computer.


Installing from a CD-ROM

From the mid-1990s through the late 2000s, the most common way to get new software was to purchase a CD-ROM. You could then insert the disc, and the computer would walk you through the installation.

Now, almost all software has moved away from this model. Many new computers no longer include a CD-ROM for this reason. However, if you do need to install software from a CD-ROM, simply insert the disc into your computer, then follow the instructions.

Complete and Continue